بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی ئێران بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەئاماژە بە رووداوەکانی ئەم دواییە لە قوتابخانەکان و ژەهراوی بوونی ژمارەیەک قوتابی، لە ۶ پارێزگا ژمارەیەک کەسی هاوپەیوەند دەستگیر کراون.
لە پارێزگاکانی خووزستان، ئازەربایجانی رۆژاوا، کرماشان، خوراسان و ئەلبورز و فارس ژمارەیەککەس دەستبەسەر کراون کە هەندێ مادەی هەژێنەریان لە قوتابخانەکان بڵاو کردبووەوە و کێشەیان بۆ قوتابیان دروست کردبوو.
Your Comment