بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بافڵ تاڵه‌بانى سه‌رۆكى یه‌كێتى له‌ساڵیادى ڕاپه‌ڕیندا له‌ڕانیه‌وه وتارێكى خوێنده‌وه‌و له‌ده‌ستپێكى وتاره‌كه‌شیدا تاڵه‌بانى له‌خه‌ڵكى ئاماده‌بوى مه‌راسیمه‌كه‌ى پرسى، "ڕازین به‌م وه‌زعه، هه‌موو به‌ده‌نگێكى به‌رز وتیان نه‌خێر، تاڵه‌بانیش وتى:"یه‌كێتیش ڕ‌ازى نییه‌و هاتوم ئه‌مڕۆ داواى لێبوردنتان لێ بكه‌م كه نه‌مانتوانیوه خزمه‌تتان بكه‌ین".
وتیشى:ئێمه له‌یه‌كێتى كێشه‌ى ناوخۆییمان هه‌بوه، به‌ڵام ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندو ئێستا یه‌كێتى حزبێكى به‌هێزه‌و له‌ئاستى عێراق‌و نێوده‌وڵه‌تیشدا په‌یوه‌ندییه‌كانى گه‌شه‌ى كردوه، سه‌ربارى نیگه‌رانیه‌كانیشم داوایه‌كم هه‌یه له‌هه‌موان واز له‌ده‌سته‌واژه‌ى زۆنى سه‌وزو زه‌رد بێنن، چونكه یه‌كێتى خاوه‌نى هه‌موو كوردستانه.
هۆشداریداو ڕایگه‌یاند، "ئه‌توانین نه‌یاره‌كانمان پان بكه‌ینه‌وه ئه‌وه‌نده به‌هێزین، به‌ڵام ئێمه نامانه‌وێت هه‌رێم دوو كه‌رت بكه‌ین، بۆیه به‌پارتى ده‌ڵێم، وه‌رن با ئاشتى بپارێزین‌و كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌تان ده‌تانه‌وێت ده‌ستمان درێژده‌كه‌ین بۆتان‌و دڵمان پاكه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌شتان ناوێت، خۆتان زه‌ره‌ر ده‌كه‌ن".
Your Comment