بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە مێدیا فەلەستینییەکان، سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە لە هێرشی نامرۆڤانەی ئەمشەوی زایۆنییەکان بۆ سەر نابلۆس فەلەستینییەک شەهید و زیاتر لە 390 کەسی دیکە بریندار بوون.
بە وتەی ئەو سەرچاوەگەلە، زایۆنیەکان 100 ئۆتۆمبێل و 35 خانوویان لە شارۆچکەی حەوارە بەتواوەتی ئاگرتێبەردا و 40 خانووی دیکەشبە شێوەی نیوە ئاگرداوە.
ئەو هەوڵە نامرۆڤانە دوای ئەوە ڕووی دا کە گەنجێکی فەلەستینی لە ئۆپراسیۆنی تەقە کردن لە ناوەندی شارۆچکەی حەوارە لە نابلۆس، دوو شارۆچکەنشینی بە دەسڕێژی گوللە کوشتبوو.
مێدیا عبرییەکان ڕایانگەیاند کە سوپای ئیسرائیل لە ترسی وەڵامدانەوەی بەرخۆدانی فەلەستین بە جەنایەتەکانی ئەم دواییەی سەربازان و شارۆچکەنشینەکان لە کەرتی ڕۆژاوا بەتایبەتی نابلۆس، هێزەکانی زۆیی لە هێڵی سنووری غەززە بە حاڵەتی ئامادەباشی دەرهێناوە.
Your Comment