AP ١٤٠١ ڕەشەمە ٤ ١٣:١٧

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا بۆ مێهر:

کاتێکی گونجاو بۆ واژۆی بەڵگەی هاوکاریی نێوان تاران و بەغدایە

کاتێکی گونجاو بۆ واژۆی بەڵگەی هاوکاریی  نێوان تاران و بەغدایە

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتی: تا ئێستا بەڵگەی هاوکاری گشتی و ستراتیژیکی نێوان ئێران و عێراقمان نەبووە کە سەردەمی حکومەتی سوودانی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گونجاوی واژۆی ئاوەها ڕێککەوتنێکە.

سەید هادی سەیدئەفقەهی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر، بە ئاماژە بە سەفەری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ بەغدا و دیدارلەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و ئەمنیەتی ئەو وڵاتە، ڕایگەیاند: ئەو سەفەرە بۆ چەند مەبەست ئەنجام دراوە.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە خاڵی جێی سەرەنج لە ئەو سەفەرەدا پێوەندیی نیوان ئێران و عێراقە، درێژەی دا: فواد حسێن لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئاماژەی دایە سەر هاوبەشییەکانی نێوان ئێران و عێڕاق کە ئەوە زۆر گرینگە و ئەبێ سەرەنجی بدرێت.

کاتی گونجاو بۆ واژۆی بەڵگەی هاوکارییە گشتییەکانی ئێران و عێراق

کارناسی پرسەکانی ڕۆژاوای ئاسیا وتیشی: ئێمە هاوکاری جۆراوجۆر و بەربڵاوی زۆر لەوانە لە بواری ئەمنیەتی، وزە، گەشتیاری دینی و … هەیە بەڵام بەڵگەیەکی هاوکاریی گشتی ئێران و عێڕاق کە لە ئاستی ستراتیژی هەموو ئەو بابەتانە بخاتە نێو پاکێجێکەوە، نیمانە. کەواتە کاتی دەسەڵاتداری سوودانی زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە گاونجاوە تا ئاوەها بەڵگەیەک واژۆ بکرێت؛ ئاڵبەت نازانین کە ئەمریکییەکان چەندە لەمپەر دروست بکەن و دزە بکەن.

لە درێژەدا سەید ئەفقەهی بە وتنی ئەوەی کە سوودانی خاوەن کەسایەتییەکی سەقامگیر و راستبین و لە هەمان کاتیشدا بوێرە، وتی: سەرەڕای هەندێک لێدوان و هەڵوێست کە لەم دواییەدا لەلایەن ئەو و نووسینگەکەیەوە بڵاو بووەتەوە، دوای پێشکەش کردنی شرۆڤەی پێویست، لێی گەڕاین چونکوو پێمان وابوو نابێت لە زەوینی دوژمن یاری بکەین.

دانوستانەکانی ئێران و عەرەبستان بابەتی گرینگی دیکەی ئەو سەفەرەیە

ناوبراو یەکێکی دیکە بابەتەکانی گفتوگۆی سەفەری ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بۆ بەغدای بابەتی دانوستانی ئێران و عەربەستان وەسف کرد و زیادی کرد: دیارە کە ئەمڕۆ سعوودییەکان زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە دەیانەوێت دانوساتنەکان لەگەڵ ئێران درێژە بدەن. بەڵام راستی ئەوەیە کە گەشبین نیم بە گفتوگۆکانی نێوان عەرەبستان و ئێران چونکووئەوە سەلمێندراوە کە سعوودییەکان هەر کات هەست بە مەترسی بکەن نزیکی ئێمە دەبنەوە. بەڵام لە هەندێک بابەت وەکوو ڕۆژانی ئاژاوە لە ئیران مێدیایەک وەکوو ئێران ئینترنەشناڵ کە لەلایەن عەرەبستانەوە پاڵپشتی دەکرێت چلۆن هەڵوێستی دەگرت و خەڵکی بۆ بەشداری لە ئاژاوەکان هان دەدا.

News ID 45193

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha