بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوە ناوچەییەکان لە نابلۆس رایانگەیاند کە زایۆنییەکان هێرشی بەرفراوانیان کردۆتە سەر نابلۆس و لانی کەم 20 فەلەستینیان بریندار کردووە.
مانگی سووری فەلەستین رایگەیاند کە لە پێکادانەکانی ئەمرۆی شاری نابلۆس، تا ئێستا 20 فەلەستینی بریندار بوونە.
هەروەها ئەمرۆ دووشەمە زایۆنییەکان هێرشیان کردە سەر ماڵی اسامه الطویل، هێرشبەری ئۆپراسیۆنی شەهادەت خوازانەی شاوی شامرۆن.
دیوارەکانی ماڵی ئۆسامە تەویلیان رەنگ کردووە بۆ ئەوەی بیڕووخێنن.
Your Comment