AP ١٤٠١ ڕێبەندان ٦ ٠٧:٥١

قەیس خەزعەلی بۆ مەسعود بارزانی:

دەبێت بە دووربین لە دەمارگیری و هەر گرفتێک بە دایالۆگ دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە

دەبێت بە دووربین لە دەمارگیری و هەر گرفتێک بە دایالۆگ دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە

دوای ئەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کاردانەوەی توندی بە بڕیاری دادگای فیدراڵ نیشان دا. قەیس خەزعەلی هاتە دەنگ.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش ئەوەی مەسعود بارزانی دادگای باڵای فیدراڵیی عێراقی بە (محکمە سەورە)ی سەردەمی سەدام حسێن وەسفکرد، قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلولحەق وەڵامیدەداتەوە و دەلێت "رەتیدەکەینەوە زیادەڕەوی بۆ سەر دادگا بکرێت).

دواى په‌یامه‌كه‌ى دادگاى باڵاى فیدراڵى دژى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكى توندى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "جێگەی داخە جارێكی تر دادگای فیدراڵیی عێراق هەڵوێستێكی تری دوژمنكارانەی بەرامبەر هەرێمی كوردستان نیشانداو ڕێگریكرد ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێم بێت كە بڕیاربوو بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێ".

لە وەڵامدا قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی عەسائیب ئەهلولحەق رایدەگەیەنێت "ھەر زیادەڕۆیی و ھێرشێک بۆ سەر دادگای فیدڕاڵی و دامەزراوەکانی بەتوندی ڕەتدەکەینەوە".

خەزعەلی لە تویتێکیدا لەمبارەوە دەڵێت "تاکە رێگە بۆ سەقامگیریی دەوڵەت، پابەندبوونە بە دەستورەوە، دەشڵێت دەبێت بە دووربین لە دەمارگیری و هەر گرفتێک بە دایالۆگ دەبێت چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە".

وه‌كو مه‌سعود بارزانى له‌په‌یامه‌كه‌یدا وتویه‌تى، "جێگەی سەرسوڕمانە هەركات كەشێكی ئیجابی لەنێوان هەرێم‌و بەغدا دروستبوبێت‌و دەرفەتێك بۆ چارەسەریی گرفتەكان هاتبێتە ئارا، دەستبەجێ دادگای فیدراڵی كاری بۆ تێكدانی كردوەو بەبڕیارێكی دوژمنكارانە دەرفەتەكەی لەباربردوەو بۆتە هۆی ئاڵۆزتربونی كێشەكان".

دەشڵێت "دیارە دادگای فیدراڵی، ئەجێندایەكی گوماناوی جێبەجێدەكات‌و جێگەی دادگای شۆڕش (محكمة الثورة)ی ڕژێمی پێشوی گرتۆتەوە".

News ID 44883

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha