ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ دژی پەکەکە لە شڕناخ دەستی پێکرد

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی نوێی لە دژی هێزەکانی پەکەکە لە شڕناخ دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا لە دەسپێکی ئۆپراسیۆنی سەربازی نوێ ناسراو بە “گەمارۆی ئێرن 23 لە پارێزگای شڕناخ لە کوردستانی تورکای هەواڵی دا.

وەزارەتی ناوخۆ بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیێندراوێک وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ئامانج لە ئەو ئۆپراسیۆنەی بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی پەکەکە لە تورکیا ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ئەم ڕاگەیێندراوە 871 هێزی سەربازی لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشداری دەکەن.

News Code 44831

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha