کۆشکی سپی و هەندێ وڵاتی ئەورووپایی لە هەوڵدان وڵامی ئێران بدەنەوە

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا بریتانیاییەکەی لە دژی ئێران لێدوانی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئەنتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ هاوتا بریتانیاییەکەی لە دژی ئێران لێدوانی دا و پاگەندەی کرد کە واشنتۆن لە لەسێدارەدانی عەلیڕەزا ئەکبەری شۆک بووە.

عەلیڕەزا ئەکبەری لە ئێران بە هۆی سیخوڕی سزا درا و ئێستا بلینکێن پاگەندە دەکات کە لادانەکانی تاران لە دژی خۆپیشاندانی بەربڵاو بێ سزا نامێنێتەوە.

بلینکێن لە درێژەدا پاگەندەی کرد: ئێمە لە ئیعدامی عەلیڕەزا ئەکبەری شۆک بووین، هەر ئەو جۆرە کە لە هەموو ئەو شتانەی کە لە مانگەکانی ڕابردوودا لە کاتی دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانەوە لە شەقامەکانی ئێران بینیومانە شۆک بووین: دەستگیری بەکۆمەڵ، دادگای ساختە، ئیعدام و توندوتیژی وەکوو ئامێرێک بۆ سەرکوتی خۆپیشاندەران.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە چییەتی نائارامییەکان و خەسارەکانی ئەو نائارامیانە پاگەندەی کرد: ئەو کەڵکوەرگتنی ئاوەژۆیە بێ لێکەوتە نابێت. ئێمە لەگەڵ زۆربەی وڵاتانی دیکە، بە جۆرەکانی هەوڵی تاک لایەنە، هەوڵی چەند لایەنە، بە ڕێکاری ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، لە هەوڵ بۆ وەڵامدانەوە بە ئێرانین.

News Code 44790

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha