ئێران و تورکیا بەهێزترین دیمۆکراسییان لە ناوچەکە هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: ئێران و تورکیا بەهێزترین دیمۆکراسییەکانیان لە ناوچەکە هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی: لە ئێران ژنان ئازادی مافی زۆریان هەیە. ئەوەی کە کچێک بە مەرگی سروشتی گیانی لەدەست دا، جێی داخی ئێمەیە، بەڵام ڕاستی ئەوەیە کە دەستێوەدەرانی بیانی، تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و مێدیای ڕۆژئاوا بەشێوەی ڕێکخراو و بە ئامانجی سیاسی و ئەمنیەتی هێرشیان کردە سەر ئێران.

ناوبراو زیادی کرد: بەڕاستی ڕۆژئاوا ئەگەر پارێزەری مافی ژنان لە جیهان و ناوچەکەیە، بۆچی سەبارەت بە کوژرانی شیرین ئەبوو عاقلە، هەواڵنێری ژنی مەسیحی فەلەستینی بە دەستی ئیسرائیل هیچ کاردانەوەیەکی نیشان نەدا؟

وەزیری دەرەوەی ئێرانیش وتی: بۆچی هەمبەر کوشتوبڕی ژنان و منداڵان لە دەستێوەردانەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا لە عێراق، ئەفغانستان، سووریا و یەمەن کاردانەوەی پێویستیان نەنواند؟ ئێران و تورکیا بەهێزترین دیمۆکراسییەکانیان لە ناوچەکە هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: سەفەری بەڕێز ڕەئیسیش پلانڕێژی کرا. ئەو سەفەرە بڕیار بوو لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی زایینی ئەنجام بدرێت بەڵام لەسەر داوای ئێران بە هۆی سەرقاڵ بوونی بەڕێز ئەردۆغان لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی زایینی، ئەو سەفەرە دواکەوت کە هیوادارین بەزوویی ئەو سەفەرە ئەنجام بدرێت.

News Code 44787

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha