AP ١٤٠١ بەفرانبار ٢٧ ٠٨:٥٩

ڕاوێژکاری محەمەد شیاع ئاشکرای دەکات؛

ڕێژەی قەرزەکانی دەوڵەتی عێراق چەندە؟

ڕێژەی قەرزەکانی دەوڵەتی عێراق چەندە؟

ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕێژەی قەرزەکانی ئەم وڵاتەی ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەزهەر محەمەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێکی فەرمیدا ڕێژەی قەرزەکانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند.

مەزهەر محەمەد ساڵح وتی:قەرزی گشتی ناوخۆیی وڵات لە ئێستادا نزیکەی 50 میلیارد دۆلارە کە هی سیستەمی بانکی دەوڵەتە واتا هی ناوخۆی سیستەمی دەوڵەتیە.

وتیشی: قەرزەکانی دەرەوەی وڵات کە دەبێ ئەمساڵی زایینی بدرێتەوە، زیاتر لە 20 میلیارد دۆلار نییە و هەموو قەرزی ناوخۆیی ودەرەوەیی عێراق تەنیا 30 تا 35 لەسەدی بەرهەم هێنانی خەوشداری وڵاتە .

ڕاشیگەیاند کە دۆخی دارایی عێراق پتەوە و قەرزی ناوخۆیی و دەرەوەیی لە ڕێگای دابین بوونی لە بودجەی ساڵانەوە دەدرێتەوە و پاشەکەوتی دراویی عێراق زۆرە و تا پێنج ئەوەندەی قەرزی دەرەوەیی دەبێت.

News ID 44771

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha