بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار محەمەد ڕەزا نەقدی هاوئاهەنگ کەری سپای پاسداران لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە کاردانەوە بە بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆری خەیاڵی لەلایەن گۆڤاری فەڕەنسەوییەوە ڕایگەیاند: ئەو کاریکاتۆرانەی کە لە گۆڤاری شارلی ئەبدو بڵاو کرایەوە، نیشاندەری لاوازیی فەڕەنسەوی و ڕۆژئاواییەکانە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوان هەموو توانی خۆیان لەوانە لە مێدیاکان، هێزی سیخوڕی، هەواڵگری، سەربازی و تەنانەت کۆپاپۆڕەکانیشیان لە دژی ئێمە بەکار هێناوە. هەموو هاوپەیمانی خۆیان لەوانە سەدام، داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانیان لە دژی ئێمە بەکار هێنا تا ئێمە بە چۆکدابهێنن بەڵام نەیانتوانی هیچ کارێک بکەن.
Your Comment