AP ١٤٠١ بەفرانبار ١٨ ١٥:٠٠

کەنعانی:

فەڕەنسا مافی ئەوەی نییە سووکایەتی بە پیرۆزیی وڵاتانی دیکە بکات

فەڕەنسا مافی  ئەوەی نییە سووکایەتی بە پیرۆزیی وڵاتانی دیکە بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: فەڕەنسا مافی نییە سووکایەتی بە پیرۆزیی وڵاتانی دیکە بە بیانووی ئازادی بەیان پاساو بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە تویتەر نووسی: فەڕەنسا بە پێشینەی مێژوویی ڕەشی ئیستعمار، پێشێل کردنی مافی مرۆڤ و ئازاد بەیان لە ناوخۆ و دەرەوە، مافی پاساو کردنی سووکایەتی بە پیرۆزیی وڵاتانی دیکەی بیانووی ئازاد بەیان، نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتیشی: ئەوەی کە دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا ئەبێ لەبەرچاوی بگرن، بنەماکانی پێوەندی نێودەوڵەتی واتا ڕێزی بەرانبەر، دەستێوەردان نەکردن لە کاروباری ناوخۆیی کەسانی دیکە و ڕێز بۆ بایەخ و پیرۆزییە نەتەوەیی و ئایینییەکانی لایەنەکانی دیکەیە.

News ID 44681

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha