AP ١٤٠١ بەفرانبار ٦ ٠٨:٣٥

ئەندامێکی پارتی:

چل جار سەفەری بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا هیچ ئەنجامێکی نەبووە

چل جار سەفەری بافڵ تاڵەبانی بۆ بەغدا هیچ ئەنجامێکی نەبووە

سەفەرەی تاڵەبانی هیچ جۆرە ڕۆڵێکی ئەرێنی یان نەرێنی لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، وەفا کەریم ڕایگەیاند: زیاتر لە ٤٠ سەفەری بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی، لە.ماوەی ئەمساڵدا بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، بێ ئەنجام بووە و گرینگایەتیەکی نەبووە.

کەریم زیادی کرد: شاندێکی دەوڵەتی کوردی هەیە کە حکومەتی ناوەندیش بە فەرمیی دەیناسێت و تا ئێستا لە سەفەر و دیدارەکانی خۆی لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی لە بەغدا ئەنجامی ئەرێنی بەدەستبهێناوە، بەڵام سەفەری بافڵ تاوەکوو ڕێبەری یەکێتی نیشتمانی بۆ گفتوگۆ سەبارەت بە پێوەندییە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا، سەفەرێکی ئاساییە.

ناوبراو جەختی کرد کە ئەو سەفەرەی تاڵەبانی هیچ جۆرە ڕۆڵێکی ئەرێنی یان نەرێنی لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا نەبووە.

News ID 44551

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha