AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٦ ١٥:٤١

نێچیرڤان بارزانى:

هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەو مەترسی جدیدایە

هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەو مەترسی جدیدایە

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌یامێكدا هۆشداریده‌دات له‌ئاڵۆزیى‌و نارامى دۆخى ناوچه‌كه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "هەرێمی کوردستان لەبەردەم هەڕەشەو مەترسی جدیدایە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ له‌وتارێكدا كه‌ دڵشاد شه‌هاب به‌نوێنه‌رایه‌تى ئه‌و خوێندیه‌وه‌ له‌مه‌راسیمى پێشوازیی له‌ته‌رمى ئاكام عومه‌ر فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى كۆماندۆ ڕایگه‌یاند:" لەکاتێکدا ناوچەکە بەدۆخێکی ئاڵۆزو نائارامدا تێدەپەڕێت، هەرێمی کوردستانیش لەبەردەم هەڕەشەو مەترسی جدیدایە".

وتیشى:"لەهەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بەقبوڵکردنی یەکترو یەکڕیزیی‌و تەبایی‌و پێکەوەکاركردنی لایەنەکان‌و تەبایی نێوان پارتی‌و یەکێتی هەیە، مانەوەو پاراستنی دەستکەوتەکان تەنها بەیەکڕیزیی دەکرێت، هێزو سەنگ‌و قورساییمان بەتەبایی‌و یەکڕیزیمان دەبێت".

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جه‌ختیكرده‌وه‌، "دابڕان‌و لێکترازان‌و ناکۆکی‌و یەکتر ڕەتکردنەوەمان، شکستی هەمومان‌و شکستی هەرێمی کوردستانە‌و شکستی هیچمان نابێتە سەرکەوتنی ئەوی دیکەمان، لەتەباییدا هەمومان براوەین‌و لەلێکترازاندا هه‌مومان شکستخواردوین".

داواشى لەهێزو لایەنە سیاسییەکان كرد، کێشەو ناکۆکییەکان بەلاوەبنێن‌و یەکڕیزیی‌و تەبایی بپارێزن، "با کارکردن بۆ داهاتویەکی باشترو پاراستنی دەستکەوتەکان کۆمان بکاتەوە".

News ID 44450

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha