AP ١٤٠١ سەرماوەز ٢٥ ١٠:٤٦

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا؛

گفتوگۆی وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی ناوچەکە

گفتوگۆی  وەزیرانی دەرەوەی ئێران و تورکیا سەبارەت بە پرسە گرینگەکانی ناوچەکە

وەزیری دەرەوەی ئێران و چاووش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندی دوولایەنە و پرسە گرینگە ناوچەییەکانیان لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە گفتوگۆی تەلەفۆنی ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزيری دەرەوەی ئێران و چاوش ئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا دوایین گۆڕانکارییەکانی پێوەندی دوولایەنە و پرسە گرینگە ناوچەییەکانیان لێک دایەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە هەلی باش و ئەرێنی پێوەندی دوولایەنەی ئێران و تورکیا لە قووڵ بوونەوەی زیاتری پێوەندی نێوان دوو وڵاتەکە بەتایبەتی لە بواری ئابووری،بازرگانی و فەرهەنگی پێشوازی کرد.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان هەروەها لە سەر ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە چارەسەری کێشە ناوچەییەکان و هێنانی ئاسایش بۆ ناوچەکە جەختی کرد.

ناوبراو سەبارەت بە دۆخی سووریا جەختی کرد: تەنیا بە هاوکاری و هاوئاهەنگی نزیکی نێوان وڵاتانی ناوچەکەیە کە بەستێنی ئاسایشی سەقامگیر خۆش دەبێت.

News ID 44437

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha