بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رێورەسمی کۆتایی دوو ساڵانەی هەڵبژاردنی بەرهەمی بەرەڤانی پیرۆز و بەرەی بەرخۆدانی خەڵاتی شەهید سلێمانی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ چوارشەمە بەرێوەچوو.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران لەو رێورەسمەدا وتی: کاری ئێمە بە دوژمن تەواو نەبووە و تەنانەت هاوسەنگیی دەسەڵات گۆڕدراوە. ئێمە لە دۆخێکی ناوازە لە شەڕین و توانیومانە بە روانین بە ئەزموونەکانی بەرەڤانی پیرۆز هێزێک بەدیبێنین کە بۆ دوژمن جێگایسەرسووڕمانە. ئێمە نۆسازی ئەندێشە، بیر و پێودانی شەڕمان هەیە و سەخت ئامێر و نەرم ئامێرەکانمان بەڕۆژ کردۆتەوە.
وتیشی: دوژمن لەم شەرەدا هەموو ئامێرەکانی خۆی بەکار هێناوە. گەمارۆ و ئابلۆقەی ئابووری ، هێرشی فەرهەنگی و شەڕی دەرونی لە هەموو بوارە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان ئامێری دوژمنە.
Your Comment