AP ١٤٠١ سەرماوەز ١١ ١٩:٢٥

وەزیری دەرەوەی ئێران:

دیپلۆماسی بە باشترین بژاردە دەزانین/ دەستەوسان نابین

دیپلۆماسی بە باشترین بژاردە دەزانین/ دەستەوسان نابین

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند کە ئێران گفتوگۆی پێ باشترین بژاردەیە بەڵام لە بەرانبەر بژاردەکانی دیکەشەوە دەستەوسان نابێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ ئانتۆنیۆ گۆترش، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کرد: تاران دیپلۆماسی و‌گفتوگۆ بە باشترین بژاردە دەزانێت.

ئەمیر عەبدوڵاهیان رایگەیاند کە تۆمەتی ناردنی چەک لە ئێرانەوە بۆ ڕووسیا بێ بنەمایە و بە ئامانجی رەوا نیشان دانی یارمەتی چەک و‌چۆڵی رۆژاوابە ئۆکراین دەوترێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها بە جەخت لە سەر ئەوەی کە تاران دیپلۆماسی بە باشترین بژاردە دەزانێت وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرانبەر دیکە بژاردەکانەوە هەرگیز دەستەوسان نابێت.

News ID 44321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha