پێشوازی فەرمی ئیبراهیم ڕەئیسی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق

ڕێوڕەسمی پێشوازی فەرمی سەرۆک کۆماری ئێران لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆمەڵەی مێژوویی-فەرهەنگی سەعدئاباد بەڕێوە چوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆمەڵەی فەرهەنگی -مێژوویی سەعدئاباد لە محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عءراق کە لە یەکەم سەفەری ناعەرەبی خۆی سەفەری ئێرانی کردووە، بە شێوەی فەرمی پێشوازی کرد.

لە ئەو ڕێوڕەسمەدا دوای خوێندرانی سروودی نەتەوەیی دوو وڵاتەکە، بەرپرسانی ئێران و عێراق بە ڕێزدانان لە ئاڵا، ئەندامانی شاندی باڵای هاوڕێیانیان بە یەکتریان ناساند.

بڕیارە سەرۆک کۆماری ئێران و سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای دیداری دوولایەنە، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی ئەنجامی گفتوگۆکان شرۆڤە دەکەن.

News Code 44286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha