بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەلمەیادین لە ڕاپۆتێکدا هێناویە: بە لێکدانەوەی ڕێگای گەشەی توانی سەربازی ئێران لەسەرەتای شۆڕشی ئیسلامییەوە لە کۆتاییەکانی دەیەی هەفتای زایینی، تێدەگەین کە ئەو پێشکەوتنە سەربازییە هەر بەهەمان خێرایی و کاریگەرییەوە دەچێتە پێشەوە. ئەو گەشە بەرچاوە لە گەشەی توانایی و پێگەی سەربازی ئێران لە حاڵێکدا ئەنجام درا کە ئەو وڵاتە کێشە و لەمپەری زۆری لە سەر ڕێگا هەبوو، لە شەڕی درێژە لەگەڵ عێراقەوە بگرە تا گەمارۆ و گوشارە ئابووری، دارایی و سیاسییەکان.
ئێران ڕێگای پێشکەوتنی توانی سەربازی شوێنگیری کرد و ئەوەی ڕێگاچارەیەکی گونجاو بۆ بەرەنگاری بوونەوەی ستراتیکی ڕۆژاوا و ئەمرمیکا دەزانێت. هەر بۆیە ئێران، گوماری گەورەی مووشەکی بالستیکی چێ کرد. کەواتە کۆماری ئیسلامی بۆیی وەکوو ئەکتەرێک بە توانایی سەربازی کاریگەر لە ئاستی جیهانی سەپاند، کارێک دوژمنانی لە ناوچەکە یان ڕۆژاوا، ناتوانن لێی تێبگەن.
لە حاڵێکدا کە دوژمنانی ئێران لە هەوڵدا بوون تا ڕێگایەک بۆ لەناوبردنی توانی ەبرگری ئوان بدۆزنەوە، تاران مووشەکی سەردەنگی خۆی کە هاوشێوەی لە وڵاتانی گەورەی سەربازی دەبیرێت، ڕوونوێنی کرد و هەموو گەڵاڵەکانی ئەوانی پووچەڵ کردەوە.
لە ڕاستیدا خاڵی جێی سەرەنج لە مووشەکە سەروو دەنگەکان، خێراییەکە کە ئەو مووشەکە لە تێکهەڵچوون لەگەڵ ئامانجەکانی خۆی هەیەتی. خێرایی ئەو مووشەکانە چەندین ئەوەندەی خێرایی دەنگە و تایبەتمەندی ئەرێنی خێرایی ئەمڕۆ لە گۆڕەپانەکانی شەڕ زەروورەتێکی زۆر گرینگە. بۆیە مووشەکی سەروودەنگی ئیرانی، بۆ پووچەڵ کردنەوەی سیستەمی مووشەکی بەرگری ئاسمانی دوژمنان زۆر کاریگەرە.
گرینگترین خاڵ لە دەرخستنی مووشەکە سەروودەنگەکانی ئیران کە سەرەڕای تایبەتمەندی تەکنیکی و توانی سەربازی ئەو مووشەکانەیە، لایەنی ستراتیژییەتی. بە پێی تایبەتمەندی ئەو مووشەکە لەوانە خێرایی سەروودەنگی و شوێنگیری نەکرانی، لەمەوبەدوا هیچ وڵاتێک، بەتایبەتی ئیسرائیل ناتوانێت پاگەندە بکات لە بەرانبەر مووشەکەکانی ئێران پارێزراوە.
ئەو لایەنی ستراتیژییە دەتوانین لە چوارچێوەی بەرەنگار بوونەوەکانی خوارەوە لێک بدەینەوە:
یەکەم: لە بواری ناوچەیی کە بەدڵنیاییەوە پێوەندی بە بواری نێودەوڵەتییەوە هەیە، ئاشکرا کردنی مووشەکی سەروودەنگ لەلایەن ئێرانەوە، هاوکات لەگەڵ پێکهێنانی حکومەتی ڕەگەزپەرستانەی ئیسرائیل لەلایەن نەتانیاهۆوە، پەیام و هۆشدارییەکە بۆ ئەو ڕژێمە و دەستدرێژی ئەوان لە دژی بەرەی بەرخۆدانە. ئەو مووشەکە بەستێنی وەڵامی ئێران بە هەرجۆرە دەستدرێژیی ئیسرائیل بەتایبەتی توانایی لە لاواز کردنەوە یان ڕێکخستنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی تێلاڤیڤ خۆش دەکات.
دووهەم: تەیار بوونی ئێران بە ئەو تواناییە ستراتیژییە لە ئاستی نێودەوڵەتی، ئەو وڵاتەی خستووەتە پاڵ ڕووسیا و چین وەکوو لایەنێکی بنەڕەتی و کاریگەر لە بەرانبەر ئەمریکا. چونکوو ئێران لایەنێکی سەرەکی لە ئەو بەرەیەیە کە ئەندامەکانی یەکدەنگن تا پێکەوە لە بەرانبەر ئامانجە جیاوازەکانی ئەمریکا لە بواری ئابووری، سیاسی، هەواڵگری و مێدیایی هاوکاری بکەن.
لە کۆتاییدا بەرز کردنەوەی توانی سەربازی ئێان، لەگەڵ هۆکاری نێودەوڵەتی هاوپەیوەند بە لێکەوتەکانی نەگەڕانەوەی ئەمریکا بۆ سەر ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە پێوەندیدایە. بابەتێک کە ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی وزری ئەتۆمی هۆشدایی جیدی لە ئەو بارەوە داوە.
Your Comment