AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢٣ ٠٨:٠٠

ئیدانەی هێرشەکەی ئەستەنبۆڵ کرا

کاردانەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە تەقینەوەکەی تورکیا

کاردانەوەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان بە تەقینەوەکەی تورکیا

سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەقینەوەی تیرۆریستی شاری ئەستەنبۆڵی ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانى ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئەستانبوڵی كرد.

نێچیرڤان بارزانى په‌یامێكی به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی هەرێمی كوردستان نووسیویه‌تى:

"ئیدانه‌ى هێرشە تیرۆریستییەکەی ئەمڕۆی ئیستانبوڵ ده‌كه‌م. بیر و نزاکانم لەلای خانەوادە و خۆشەویستانی قوربانییەکانە. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم".

هەروەها سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی به‌ توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی ئیستانبوڵی كرد.

مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی به‌ زمانی ئینگلیزی له‌ رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر له‌وباره‌یه‌وه‌ بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رۆكی حكوومه‌تی كوردستان رایگه‌یاندووه‌:

"بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە ترسنۆکانەیه‌ی ئەمڕۆی ئیستانبوڵ دەکەم".

مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ كه‌ بیری له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و گه‌لی توركیا و قوربانییه‌كان و كه‌سوكاریانه‌.

News ID 44115

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha