AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٢١ ١٣:٠٠

سەرکەوتنی خانمانی یاریزانی باسکەی کوردستانی لە خولی نایاب

سەرکەوتنی خانمانی یاریزانی باسکەی کوردستانی لە خولی نایاب

خانمانی یاریزانی باسکەی یانەی "تیرۆژی حەیاتی کوردستان" لە کێنڕکێیەکانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی خانمەنی ئێران، ڕکابەرە ئیسفەهانییەکەی خۆیی شکست دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گەفتەی چوارەمی خولی نایابی باسکەی خانمانی ئێران دوانیوەڕۆی هەینی لە هۆڵی ئازادی سنە شوێنگیری کرا و یانەی "تیرۆزی حەیاتی کوردستان" چووە کێبڕکێی "پادما یەدەکی ئیرانیانیانی ئیسفەهان".

خانمانی باسکەی کوردستانی لە ئەو کێبڕکێیەدا توانیان ڕکابەرە ئیسفەهانییەکەی خۆیان بە ئەنجامی 70 بە 47 ڕەوانە بکەن.

یانەی تیرۆژی حەیاتی کوردستان ئەمڕۆ سێهەمین بردنەوەی بەردەوامی خۆیی لە ئەو کێبڕکێیانە بەدەست هێناوە و لە پلەی سێهەمی ڕیزبەندی ئەو کێبڕکێیانە وەستاون.

خانمانی باسکەی کوردستانی هەینی هەفتەی داهاتوو لە گورگان، دەبنە میوانی شارەوانی ئەو شارە.

News ID 44096

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha