AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٥ ١٠:١٩

قاڵیباف:

دوژمن بەدوای گۆڕینی ناڕەزایەتیەکان بە ئاژاوە و دروست کردنی داعشی نوێیە

دوژمن بەدوای گۆڕینی ناڕەزایەتیەکان بە ئاژاوە و دروست کردنی داعشی نوێیە

سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: دوژمنان بەدوای گەییشتن بە ئەنجامی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران نین بەڵکوو بە گۆڕینی ناڕەزایەتی بە نائارامی، بەدوای دروست کردنی داعشی نوێیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقری قاڵیباف سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوپەیوەند بە چڕ بوونەوەی توندوتیژی و نائارامییەکانی ئەم دواییە، وتی: ڕووداوەکانی ئەم دواییە پەیامی گرینگیان پێیە و جارێکی دیکە نیشانی دا کە بەڕێوەبەرانی سەرەکی نائارامییەکان واتا مووساد، سیا و گرووپە شوێن کەوتەکانیان بەدوای گەییشتن بە ئەنجامی داواکاری خۆپیشاندەران نین، بەڵکوو ئەوان بە گۆڕینی ناڕەزایەتی بە نائارامی، بەدوای دروست کردنی داعشی نوێن.

ناوبراو وتیشی: دوژمنانی ئێران بە هەوڵەکانی سەردار سولەیمانی نەیانتوانی دزە بکەنە نێو ئێران، بەڵام ئەوان لە ناوخۆ داعشیان دروست کرد و داخی سەرەکیش ئەوەیە کە ژمارەیەک لە کەسایەتییە فەرهەنگی، هونەری، وەرزشی و سیاسییەکان لە ئەو داعشە نوێیە پاڵپشتی دەکەن.

News ID 44038

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha