AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ١٢ ٠٩:٢٥

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:

ئێران پاگەندەی والێستیریت ژۆرناڵ سەبارەت بە هەڕەشە لە یەکێک لە وەڵاتەکانی ڕەت کردەوە

ئێران پاگەندەی والێستیریت ژۆرناڵ سەبارەت بە هەڕەشە لە یەکێک لە وەڵاتەکانی ڕەت کردەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاپۆرتی بڵاو کراو لە ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ لەسەر هەڕەشە لە دژی یەکێک لە وڵاتەکانی ناوچەکە و تۆمەتی بێ بنەما لە ئێران لە ئەو بارەیەی ڕەت کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێران سەبارەت بە ڕاپۆرتی بڵاو کراو لە ڕۆژنامەی والێستریت ژۆرناڵ لەسەر هەڕەشەی ئیران لە دژی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە و تۆمتی بێ بنەما لە کۆماری ئیسلامی لە ئەو بارەوە وتی: ئەو دەستە هەواڵە دوژمنانە لەلایەن هەندێک کۆڕی ڕۆژاوایی و ئیسرائیلییەوە بە ئامانجی دروست کردنی کەشی نەرێنی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕووخاندنی لایەنە ئەرێنییەکانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکەیە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێی ڕێزی بەرانبەر و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، درێژە دەداتە سیاسەتی نیازپاکی لەگەڵ دراوسێیەکانی و بەرز بوونەوەی ئاسایش و ەقامگیری لە ناوچەکە لە دروست بوونی هاوکاری سازێنەر لەگەڵ دراوسێیەکا دەزانێت و بە سێوەی جیدی شوینگیری دەکات.

News ID 44006

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha