AP ١٤٠١ گەڵاڕێزان ٧ ١١:٢٦

بە ئاماژە بە تۆکمە کردنەوەی پێوەندی عەرەبی-ئیسرائیلی؛

بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی:ئامانجی کۆتایی، بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکانی ئێرانە

بەرپرسی باڵای کۆشکی سپی:ئامانجی کۆتایی، بەرنامەی مووشەکە بالستیکەکانی ئێرانە

هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی دانی پێدانا کە ئامانجی کۆتایی پەرەسەندنی پێوەندی واشنتۆن لەگڵ هەندێک وڵاتانی عەرەبی ناوچەکە و تێلاڤیڤ، بەرنامەی مووشەکی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، هاوئاهەنگکاری پێوەندییە ستراتیژیکەکان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی کۆشکی سپی لە لێدوانێکدا ئاماژەی دایە سەر پێوەندییەکانی ئەمریکا و عەرەبستان و پێوەندیان لەگەڵ هەڵوێستەکانی واشنتۆن لە پاڵپشتی لە تۆکمە کردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە بە مەبەستی بەرەوڕوو بوونەوەی ئێران.

جان کۆربی دوێنێ هەینی لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێری ئەلمەیادین سەبارەت بە ڕەنگدانەوە پیوەندییەکانی عەرەبستان و ئەمریکا لەسەر سیستەمی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی کە واشنتۆن بۆ تێکەڵ کردنی تواناییەکانی تێلاڤیڤ و وڵاتانی پەراوێزی کەنداوی فارس بە اپگەندەی بەرەوڕوو بوونەوەی هەڕەشەکانی ئیران دوایەتی، وتی: سیستەمی هاوبەشی بەرگری ئاسمانی ئامانجێکە کە ئێمە بەدوایەتین و پێشتر لە سەفەری بایدن بۆ ناوچەکە لە ژووییەی ڕابردوو هێنامانە ئاراوە، بەڵام ئەوە بابەتەێکی پێچراوە و بە یەک دوکمە ناتوانین جێبەجێی بکەین.

کۆربی دانی پێدانا: ئامانجی کۆتایی، بەرنامەی مووشەکی بالستیکی ئێران و بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ گەشەی بەردەوام تواناییەکانیەتی. ئێستا هەندێک نیگەرانیمان هەیە کە ئێرانییەکان دەیانەوێت مووشەکی زەوی بە زەوی بۆ بەکارهێنان لە شەڕی ئۆکراینا بخاتە ڕووسیا.

News ID 43958

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha