بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو خاوەن بڕوانامە باڵایانە دەڵێن "زیاتر لە پێنج ساڵە بە شێوەیەکی مەدەنی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی لە هەوڵی بەردەوامداین بۆ دامەزراندنمان لەگەڵ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان".
ئاماژەیان بەوەشداوە "ئێستا ئەم کەیسە دووبارە گەڕاوەتەوە ئەنجوومەنی وەزیران بەڵام پێمان وایە کاری جدی لەسەر ناکرێت! چونکە ماوەی دوو هەفتەیە ئەنجونەنی ڕاژە وەڵامی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی داوەتەوە سەرۆکایەتی دیوان نە وەڵامی نوێنەرانمان دەدەنەوە نە نووسراویش ئاڕاستەی بەڕێز سەرۆکی حکومەت کراوە بۆ بڕیاردان".
هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا هۆشداریی لە خۆپیشاندان و مانگرتن لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران دەکەن و داواشدەکەن، چاویان بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگرەکەی بکەوێت.
Your Comment