گەمارۆ بە سەر 9 کۆمپانیا و نەوتهەڵگرێکی هاوپەیوەند بە ئێران سەپێندرا

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە سەپاندنی گەمارۆ لە دژی 9 کۆمپانیا و نەوتهەڵگرێک لە پێوەندی لەگەڵ فرۆشی نەوتی ئێران هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمریکا گەمارۆی نوێی هاوپەیوەند بە فرۆشی نەوتی ئێران سەپاند.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا لە گەمارۆی نوێی ئەو وڵاتە لە دژی 9 کۆمپانیا و نەوتهەڵگرێک کە پێوەندیان بە فرۆشی نەوتی ئێرانەوە هەیە، هەواڵی دا.

کۆمپانیای گواستنەوە و هوماری ژانگۆ لە چین، کۆمپانیای پاپۆڕوانی دەبلیو ئێس لە هۆنگ کۆنگ، گرووپی هۆڵدینگ ئێم ئێل لە هۆنگ کۆنگ، کۆمپانیای سی یەرا ویستا لە هۆنگ کۆنگ،  کۆمپانیای فیرگۆ مارین لە ئیمارات، کۆمپانیای پاپۆڕوانی کلارا لە ئیمارات، کۆمپانیای پێترۆکیمیایی تیبالاجی لە هیند، کۆمپانیای سەرمایەدانەری پیشەی کیمیایی ئێران و کۆمپانیای پێترۆکیمیایی پارسی ڕۆژهەڵاتی ناڤین ئەو کۆمپانیاگەلەن کە لە لایەن وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکاوە گەمارۆ دراون.

هەروەها نەوتهەڵگری گاس ئەلور بە ئاڵای پاناماش لە پێوەندی لەگەڵ فرۆشی نەوتی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراوە.

News Code 43632

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha