وەزیری ناوخۆی ئێران رووداوی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی تاوتوێ دەکات

سەرۆک کۆماریی ئێران فەرمانی بە وەزیری ناوخۆ دا رووداوی کچە سەقزیەکەی تاران تاوتوێ بکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران فەرمانی دا بە وەزیری ناوخۆ کە بە پەلە وردەکارییەکانی رووداوی گیانلەدەستدانی مەهسا ئەمینی لێکبداتەوە و راپۆرتی کۆتایی بدات.

سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کە لە سەفەری ئۆزبکستانە، بە بیستنی هەواڵی گیانلەدەستدانی کچە سەقزیەکە لە تاران فەرمانی پێوشوێنگیری بە وەزیری ناوخۆ دا.

سەرۆک کۆمار بە وەزیری ناوخۆی وتووە بە شێوەی تایبەت و بەپەلە و ورد ئەم رووداوە لێکبداتەوە.

News Code 43526

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha