بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەل جێفری ئونیاما، هاوتا نیجریاییەکەی خۆی، سەبارەت بە دوایین دۆخی پێوەندیی دوولایەنە و هەروەها گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان گفتوگۆی کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئەو گفتوگۆیە تەلەفۆنییەدا بە ئاماژە بە دوایین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا، لە سەر پابەندی بوونی ئێران بە بەردەوام بوونی گفتوگۆکان لەگەڵ لایەنەکانی دیکە و ئیرادەی ئێران بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی باس و سەقامگیر جەختی کرد.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان بە دەربڕینی هیواداری نیسبەت بە ئەوەی کە ئاژانس ئەرکی خۆی لە قاڵبی تەکنیکی و بەدوور لە سیاسی کاری شوێنگیری بکات، وتی: ڕێککەوتن لە ئەگەرێکدا دەکرێت کە لایەنی ئەمریکی راست بین بێت.
Your Comment