بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر هەواڵدەری ئەلعەهد نیوز، فازڵ ئیزجاوی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی بە وتنی ئەوەی کە پارتی دیمۆکرات بە بیانووی کێشەکانی لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق هەوڵ دەدات بۆ ڕاگیرانی ڕەوتی سیاسی عێراق، چونکوو هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێڕاق پێویستی بە بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پەرلامن هەیە، زیادی کرد: وڵات ناتوانێت درێژە بداتە دۆخی ئێستا، کەواتە کوردەکان ئەبێ کێشەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری چارەسەر بکەن و بە دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک ڕێگری بکەن لە وەستانی ڕەوتی سیاسی.
ئیزجاوی زیادی کرد: لە ڕۆژانی داهاتوو سەرەڕای ئەوەی کە هەندێک لە هێزە سیاسییەکان لەوانە نوێنەرانی سەربەخۆی پەرلەمان، هاوپەیمانیەکانی عەزم و حاکمیەت و کوردەکان، هێشتا هەڵوێستی خۆیان بۆ بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، ڕانەگەیاندووە، گوشاری زیاتر دەخرێتە سەر سەرۆکی پەرلەمان بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆبوونەوە.
Your Comment