AP ١٤٠١ خەرمانان ٢٠ ١٩:٣٨

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌پیرمام؛

بارزانى‌و سوننه‌كان داواكارییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دریان رەتکردەوە

بارزانى‌و سوننه‌كان داواكارییه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دریان رەتکردەوە

له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌پیرمام، بارزانى‌و سوننه‌كان داواكاریه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دریان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌پیرمام، بارزانى‌و سوننه‌كان داواكاریه‌كه‌ى موقته‌دا سه‌دریان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق ڕه‌تكرده‌وه‌، جه‌ختیشیانكرده‌وه‌ لەبەردەوامیی كاروباری په‌رله‌مان هەتا بەڕێوەچونی هەڵبژاردن".

باره‌گاى بارزانى ڕاگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكردۆته‌وه‌و ورده‌كاریی كۆبونه‌وه‌ى نێوان مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى پارتى دیموكراتى كوردستان‌و سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە ئاشكرادەكات.

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، مەسعود بارزانی له‌گه‌ڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆكی په‌رله‌مانى عێراق‌و خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كۆبۆته‌وه‌و دەرهاویشتە نەرێنییەكانی بارودۆخی سیاسیان لەسەر عێراق‌و پێویستیی پشتبەستن بەزمانی دیالۆگ‌و پەیڕەوكردنی شێوازە دەستوریی‌و یاساییەكانیان باسكردوه‌.

كۆبونه‌وه‌ى بارزانى‌و سوننه‌كان جەختیان لەگرنگی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پێشوەختە كردۆته‌وه‌ ئەویش لەدوای ئامادەسازییە یاساییەكان‌و بەپێی میكانیزمە دەستورییەكانی بەر لەپێكهێنانی حكومەتێك كە خاوەن سەڵاحیاتی تەواوبێت‌و متمانەی هەمولایەك لەسەر بەرنامەكانی بێت.

هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش هاتوه‌، "پێویسته‌ كاروباری په‌رله‌مان بەردەوامیی هه‌بێت هەتا بەڕێوەچونی هەڵبژاردن".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ یه‌كێك له‌داواكاریه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى موقته‌دا سه‌در بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌م دۆخه‌ى ئێستا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانى عێراق‌و ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه‌.

هه‌روه‌ك باره‌گاى بارزانى ئاشكراشیكردوه‌، لەو كۆبونه‌وه‌یه‌یاندا، هاوپەیمانێتیی سەروەری‌و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆكبون له‌سه‌رئه‌وه‌ى پەیوەندیی‌و هەماهەنگیی بەردەوامیان هه‌بێت بۆ گەڵاڵەكردنی هەڵوێستی هاوبەش.

News ID 43471

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha