AP ١٤٠١ خەرمانان ١٦ ١١:٥٠

سەرچاوە فەرمییەکان ئامار دەدەن؛

خۆکوژی لە عێراق بە شێوەیەکی نیگەرانکەر ڕووی لە زیاد بوونە

خۆکوژی لە عێراق بە شێوەیەکی نیگەرانکەر ڕووی لە زیاد بوونە

سەرچاوە فەرمییە ئامارییەکان لە عێراق لە مەرگی دوو هاووڵاتی عێراقی لە ڕۆژدا بەهۆی خۆکوژی لە ساڵی 2022 هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە شەفەق نیوز، سەرچاوە فەرمییە ئامارییەکان لە عێراق لە مەرگی دوو هاووڵاتی عێراقی لە ڕۆژدا بەهۆی خۆکوژی لە ساڵی 2022 هەواڵیان دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، بەرز بوونەوەی ڕێژەی بێکاری، هەژاری، توندوتیژی بنەماڵەیی و بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر لە عێڕاقی لە گرنیگترین هۆکارەکانی بەرز بوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ئەو وڵاتە ڕاگەیێندراوە.

لە ئەم دۆخەدا بە پێی ئامارەکان، 27 لەسەدی عێراقییەکان بێکارن و ڕێژەی هەژاری لە 31 لەسەد تێپەڕیوە.

ڕێکخراوەی پۆلیسی کۆمەڵایەتی عێراق بە ئاماژە بە ئەو ئامارە داوای زیاد کردنەوەی هەوڵەکان لە لایەن ناوەندەکانی ئەو وڵاتەوە لە درێژەی کەم کردنەوەی دیاردەی خۆکوژی کردووە.

ئەو ناوەندە جەختی کردووە کە بە بەڕێوەبردنی بەرنامەی ئاگادار کەرەوە هەوڵ دەدەن کە ڕێژەی ئاماری خۆکوژی لە ئەو وڵاتە کەم بکەنەوە.

News ID 43420

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha