بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، سووریا جارێکی دیکە داوای لە ئەنجومەنی ئاسایش و بەرپرسایەتی نەتەوەیەکگرتووەکان کرد تا هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا وەکوو پێشێل کاری سەروەری و هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و نێودەوڵەتی ئیدانە بکەن.
وەزارەتی کاروباری دەرەوە و کۆچبەران لە نامەی جودادا بۆ ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند کە داگیرکەران لە باری یاسایی، ئەخلاقی، سیاسی و دارایی بەرپرسی کردنە ئامانجی بە ئەنقەستی فڕۆکەخانە نێودەوڵەتییەکانی دیمەشق و حەلەب و خستنە مەترسیی دامەزراوە ناسەربازییەکان، خراپەکاریەکان و گیانی خەڵکی سڤیلن.
Your Comment