بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جان کۆربی هاوئاهەنگ کاری پێوەندییە ستراتیژیکەکان ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە هەوڵی ئەو وڵاتە بۆ پێشێل کردنی بڕیارنامەی 2231 ی ئەنجومەنی ئاسایش و چوونە دەرەوەی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، لە لێدوانێکدا وتی: هێشتا هەر هیوادارین بتوانین دووبارە ڕێککەوتنی ناڤۆکی ببووژێنینەوە.
ناوبراو لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لەسەر ئێران درێژەی دا: ئێستاکە لە چاو ڕابردوودا بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتن نزیکتر بووینەتەوە. تا ڕادەیەک گەشبینین کە هەموو بابەتەکان لە ڕێگای ڕاستیان بچنە پێشەوە.
ناوبراو لە درێژەدا پاگەندەی کرد کە تاران لە هەفتەکانی ڕابردوودا هەندێ لە بابەتەکانی وەلا ناوە.
Your Comment