AP ١٤٠١ خەرمانان ٧ ٢٢:٢٣

تایبەتی مێهر؛

سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخرا

سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخرا

جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزیری ناوخۆ لە داخرانی سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی نێوان ئێران و عێراق بەهۆی نائارامییەکانی ئەو وڵاتەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی ناوەندی ئەربەعین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە داخرانی سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی نێوان ئێران و عێراق هەواڵی دا و وتی: بەپێی نائارامییەکانی عێراق و قەدەغەی هاتوچۆ باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە شارە زیارەتییەکان دەرکرد.

ناوبراو زیادی کرد: بە هۆی ئەوەی پاراستنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی لە یەکمایەتی ئێمەیە، پێویستە هاووڵاتیان بە شێوەی کاتی و تا ڕاگەیاندنی دوایی لە سەفەر کردن بۆ عێراق خۆیان ببوێرن.

میر ئەحمەدی جەختی کرد: دووبارە ڕایدەگەیێنم بەهۆی نائارامییەکانی عێراق سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخراوە و بە هیچ لەونێک هیچ کەسێک ئیزنی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی ئێران بە مەبەستی چوون بۆ عێراقی نییە.

News ID 43308

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha