بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جێگری ئەمنیەتی و ئینتزامی وەزارەتی ناوخۆ و سەرۆکی ئەرکانی ناوەندی ئەربەعین لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر لە داخرانی سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی نێوان ئێران و عێراق هەواڵی دا و وتی: بەپێی نائارامییەکانی عێراق و قەدەغەی هاتوچۆ باڵوێزخانەی ئێران لە عێراق ڕاگەیێندراوێکی سەبارەت بە قەدەغەی هاتوچۆ لە شارە زیارەتییەکان دەرکرد.
ناوبراو زیادی کرد: بە هۆی ئەوەی پاراستنی ئاسایشی زیارەتکارانی ئێرانی لە یەکمایەتی ئێمەیە، پێویستە هاووڵاتیان بە شێوەی کاتی و تا ڕاگەیاندنی دوایی لە سەفەر کردن بۆ عێراق خۆیان ببوێرن.
میر ئەحمەدی جەختی کرد: دووبارە ڕایدەگەیێنم بەهۆی نائارامییەکانی عێراق سەرجەم سنوورە زەوینییەکانی ئێران و عێراق داخراوە و بە هیچ لەونێک هیچ کەسێک ئیزنی چوونە دەرەوە لە سنوورەکانی ئێران بە مەبەستی چوون بۆ عێراقی نییە.
Your Comment