بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بۆ وازهێنانی لەکاری سیاسی، خۆپیشاندانی لایەنگرانی ئەو رەوتە لە بەغدا بەردەوامی هەیە و لایەنگرانی رەوتی سەدر دەیانەوێت بەرەو ناوچەی سەوز بڕۆن، لە بەرامبەریشدا فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان دەروازەکانی ناوچەی سەوزی داخست و داواشی لە خۆپیشاندەران کرد دەستبەجێ بکشێننەوە.
ئەمشەو بەرپرسێكی باڵای ئەمنی لەشاری بەغدا بەشارپرێسی، راگەیاند، لە ئێوارەى ئەمڕۆوە تائێستا ژمارەی كوژاوەكانی ناو شاری بەغدا گەیشتۆتە 28 كە كە لەناویاندا کەسانى بەرسی و كەسایەتی دیاری ناو سەدرییەكانی تێدایە.
هاوکات بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکەی بەغداوە نزیکەى ٢٧٠ کەس بریندار بوون و دەنگۆی کوژران و برینداربوونى ژمارەیەک ئەفسەری باڵای هێزە ئەمنییەکانیش هەیە، بەڵام تائێستا ئەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
بۆچوونی ئێوە