AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٩ ١١:٤١

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند:

هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی سنووری هەرێمی کوردستان

هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر گوندێکی سنووری هەرێمی کوردستان

بەهۆی هێرشی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر گوندێکی سنووریی پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان، ئاگر لە زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو گوندە بەردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا دوینی هەینی گوندێکیان لە پارێزگای دهۆک لە باکووری عێراق بوردمان کرد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هێرشی کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا لە گوندی "سکیری" لە پارێزگای دهۆک بووە هۆی ئاگرگرتنی زەوییە کشتوکاڵییەکانی ئەو گوندە.

ئەمە یەکەمجار نییە کە تورکیا ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج و دواجاریش 20 ی ژووییە بوو کە کۆپتەرەکانی سوپای تورکیا ناوەندی گەشتیاری "بەرەخ" لە پارێزگای دهۆکیان کردە ئامانج کە بووە هۆی کوژرانی 9 کەس و بریندار بوونی 30 کەسی دیکە.

News ID 43208

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha