AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢٤ ٠٩:٠٢

به‌رپرسێكى باڵاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان:

پلاسخارت‌ پێی وتین دۆخی عێراق بەردەوامبێت، دورنییە پریشکی هەرێمیش بگرێتەوە

پلاسخارت‌ پێی وتین دۆخی عێراق بەردەوامبێت، دورنییە پریشکی هەرێمیش بگرێتەوە

به‌رپرسێكى باڵاى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان هه‌موو شتێك له‌باره‌ى کۆبونەوەی نێوان پلاسخارت‌و لایەنە سیاسییه‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌هه‌ولێر ئاشکرادەکات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یاسین حەمەعەلی بەرپرسی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاشكرایكرد، له‌كۆبونه‌وه‌ى پلاسخارت‌و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا، کورسی پێکهاتەکانیش ڕای جیاوازی لەسەر هەبوه‌، چونكه‌ لەڕابردودا لایەنێکی دیاریکراو کاریگەری هەبوە لەسەریان‌و نەتوانراوە نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی پێکهاتەکان بکرێت.

سه‌باره‌ت به‌پێشنیازى ئه‌وانیش وەکو گۆڕان ده‌ڵێت:"پێشنیازمانکرد تۆماری دەنگدەران‌و ناوەندەکانی دەنگدان بۆ پێکهاتەکان جیابکرێتەوە، بەڵام یەکێتی ڕای وابوو کورسی پێکهاتەکانیش بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردندا دابەشبکرێن، لەکاتێکدا پارتی داکۆکی لەسەر ئەوەدەکرد، کورسی پێکهاتەکان با وەکو ڕابردوو بێت، بەڵام پێشنیازیکرد مادام گومان هەیە لەدەنگدانی تایبەتدا، نوێنەری پێکهاتە دەرچوێنراوە با ئەمجارە لەو دەنگدانەدا، دەنگ بەپێکهاتەکان نەدرێت".

باس له‌وه‌شده‌كات، "هەمواری یاسای هەڵبژاردن چەند لقێکی لێدەبێتەوە، لەوانە بابەتی بازنەکانی هەڵبژاردن، هەرێم یەک بازنەی هەڵبژاردن بێت یان بکرێتە چوار بازنە، لەمەدا تەنها پارتی پێداگیربوو لەسەر یەک بازنەیی، ئەویش پێشنیازی تازەی پێبوو بەوەی 50 بە 50 دابەش بکرێت، واتە 50 کورسی دابەشبکرێتەسەر 4 بازنەو 50 کورسییەکەی تریش وەکو گشتی سەیر بکرێت، ئەمە پێشنیارێکی تازەبوو، لەداهاتودا قسەی لەسەر دەکرێت".

له‌باره‌ى بۆچوونى لایەنەکانیش لەسەر پێکهاتەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی هەرێم، یاسین حەمە عەلی ده‌ڵێت:"زۆرینە ڕای وابوو ئەم کۆمسیۆنە کارابکرێتەوەو ماف بدرێت بەلایەنەکان کەلێنەکان لەنوێنەرەکانی پڕبکەنەوە، یاخود ئاڵوگۆڕ لەنوێنەر بکەن، بەهۆی بێمتمانەیی نێوان لایەنەکان‌و بەدیاریکراوی لەنێوان یەکێتی‌و پارتی، ئەم پرسە پەیوەستە بەهەمواری یاسای هەڵبژاردنەوە، یەکێتی نەیشاردەوە گەر ئەمڕۆ کۆمسیۆن کارابکرێتەوە، گەرەنتی نییە سبەی پارتی بەیاسا کۆنەکە هەڵبژاردن ئەنجامنەدات".

به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان بۆ ده‌نگى ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى پلاسخارت-ى ئاشكراكردو ده‌ڵێت:"داوایکرد گوێ لەپێشنیارەکانیان بگیرێت، چونکە خوێندنەوەیان بۆ دۆخەکە هەیەو دەزانن دۆخی ناوچەکە چەند هەستیارە، پێیوتین، گەر دۆخی عێراق بەردەوامبێت، دورنییە پریشکی هەرێمیش بگرێتەوە، بۆیە نیگەرانبوو لەوەی جیاوازییەکان لەئاستێکدان گەیشتنە ئەنجامی دواخستووە، ئاگاداریشی کردینەوە لەوەی وریای عاملی کات بین، کات درەنگەو دواکەوتن بۆ هەرێم خراپە".

News ID 43161

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha