پێکدادانی توند لە نێوان تورکیا و هێزەکانی یەپەگە هاتە ئاراوە

بە پێی پاگەندەی وەزارەتی بەرگری تورکیا لە پێکدادانەکانی دوێنێ لە سنووری ماردین و سووریا ژمارەیەک هێزی یەپەگە گیانیان لەدەست داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا پاگەندەی کرد کە 7 هێزی یەکینەکانی پاراستنی گەل(یەپەگە) لە سنووری سووریا لەگەڵ ماردین گیانیان لەدەست داوە.

بو پێی ئەم ڕاپۆرتە، وەزارەتی بەرگری تورکیا پاگەندەی کردووە کە هێرشەکان سەرەتا لەلایەن هێزەکانی یەپەگەوە دەستی پێکردووە و ئەوان چەند تۆپیان بەرەو ئەودیوی سنووری ماردین تەقاندووە و دوای ئەوەش هێزەکانی تورکیا وەڵامی ئەو هێرشانەیان داوەتەوە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا هەروەها لە ڕاگەیێندراوێکی دیکەدا پاگەندەی کرد کە لە پێکدادانەکانی ئەم دواییە لە هەرێمی کوردستان 7 هێزی پەکەکە کوژراون. بە پێی ئەو پاگەندە، یەکێک لە ئەو کەسانە ئازاد یاندی بە نازناوی سورو ئامەد و بەرپرسی ئامادەکاری ناوچەی گارە بووە.

News Code 43117

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha