بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، 22ی ڕەشەمەیە و ڕۆژی چواردەهەمی شەڕی سەپێندراوسی سەر ئێران، خەڵک لە گەرمەی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل بۆ سەر وڵاتی ئێران وەک 47 ساڵی ڕابردوو دوایین هەینی ڕەمەزان هاتنە سەر شەقام بۆ پشتیوانی لە فەلەستین.
هاوکات لە سەرانسەری وڵات خەڵک هاتوونەتە سەرشەقامە سەرەکییەکانی وڵات .
بەشداربوانی ڕێپێوانی ڕۆژی قودس جەنایەتەکانی ئەمریکا و ئیسڕائیل لە غەزە، شەڕی 12 ڕۆژە، پیلانی بەفرانباری ئەمساڵ و شەڕی سەپێندراوی ڕەمەزان دژی وڵاتی ئێرانیان ئیدانە کرد.
هەروەها خەڵک داوایان لە هێزە چەکدارەکانی ئێران کرد وڵامی توند و پەشیمانکەرەوە بدەنەوە بە دوژمنان.
هاوکات کە خەڵکی تاران ڕێپێوانیان دەکرد لە لایەن ئیسڕائیلەوە چەند شوێنێک کرانە ئامانج بەڵام خەڵک لە گۆڕەپانی ئینقلاب بە اللە اکبر وتنەوە وڵامیان دایەوە.
Your Comment