ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی سیاسەت: ئایەتوڵڵا سەید عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران، یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی مێژووی سەردەمی ئێرانە کە ڕێگای ژیانی بە هەوراز و نشێوەکانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە گرێی خواردووە. لە درێژەدا، بە پشت بەستن بە بەڵگە مێژووییەکان و قسەکانی خۆیان، ڕێگای گۆڕانی سیاسی ئەو ڕێبەرە نەبەزە لە سەرەتاوە تا بە ئەمڕۆ دەخەینە بەرچاو.
(1341-1342) وەرزی یەکەم: گەنجێتی لە هێڵی پێشەوەی شەڕ
هاتنی ئایەتوڵڵا خامنەیی بۆ بواری شەڕی سیاسی، هاوکات بوو لەگەڵ دەسپێکی بزووتنەوەی ئیمام خومەینی لە ساڵی1341 . ئەوان لە تەمەنی 23 ساڵاندا، بە تێگەییشتنی قووڵ لە دۆخی سیاسی سەردەم، خۆیان خستە نێو جەرگەی گۆڕانکارییەکانی شۆڕشەوە.
شۆڕشگێڕێک کە مێژووی شۆڕشی نووسیەوە
ئەو هاوکات بوونە لەگەڵ سەرهەڵدانی 15 ی جۆزەردانی 1342 نیشانی دەدات کە ئەوان لە هەمان سەرەتاوە نە چاوەدێرێک، بەڵکوو کەسێکی تێگەییشتووبوون لە ڕەوتی بەرەنگار بوونەوە دژە ستەمکارانەکاندا. زیندانی کرانی بەردەوام لە ئەو سەردەمە، بەڵگەیەک لە کاریگەری چالاکییە بانگەشەیی و سیاسیەکانی ئەوان لە دژی ڕژێمی پاڵەوایە.
وەرزی دووهەم: ئاگادار کردنەوە لە سێبەری سەرکوت (کۆتاییەکانی دەیەی 40 هەتا نیوەی دەیەی 50)
لە حاڵێکدا کە ڕژێمی پاڵەوی هەوڵی دەدا بە سەرکوت، سەنگی دژبەرەکانی بشکینێت، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە چالاکی زانستی لە حەوزەی علمیەی مەشهەد و قوم، ئەندێشە و هزری ئیمام خومەینی پەرەپێدەدا. سەفەری بانگەشەیی بۆ شارگەلێک وەکوو کرمان و پێوەندی بەردەوام لەگەڵ ڕۆحانیەکان و هێزە شۆڕشگێڕەکان، تۆڕێک لە بەرخۆدانی هزری پێک هێنا کە ساواکی هەستیار کردەوە.
تێکەڵ بوونی چالاکی زانستی لەگەڵ کردەوەی سیاسی، نموونەیەک بوو کە ئەوان گرتیانە پێش و نیشانی دەدا بەرەنگار بوونەوەی چەوسێنەری، تەنیا لە شەقامەکان نییە، بەڵکوو لە قووڵایی ئەندێشە و دروست کردنی گوفتمانیش لە ئارادایە.
وەرزی سێهەم: زیندان و دوور خستنەوە؛ تاقی کردنەوەی خۆڕاگری (1357-1354)
زستانی 1354، خاڵی وەرچەرخانی ژیانی شۆڕشگێڕانەی ئەوان بوو: هێرشی ساواک بۆ سەر ماڵ، دەستگیر کردن، دەست بەسەرداگرتنی بەڵگەکان و شەشەمین و ئەستەمترین خولی زیندان هەتا ساڵی 1355. پاشان لە ساڵی 1356، دوور خستنەوە بۆ ئێرانشار لە دوورکەوتووترین شوێنی ئێران. بەڵام تەنانەت لە دوورخستنەوەکەشدا چالاکی بانگەشەیی ڕانەگرت.
وەرزی چوارەم: سەرکەوتنی شۆڕش و بەرپرسیارێتیە سەرەکی (1360-1357)
بە گەییشتنی شۆڕش بە لووتکە لە ساڵی 1357، ئەوان بە فەرمانی ئیمام خومەینی بوونە ئەندامی دەستەی ڕێبەرایەتی شۆڕش و لە پێکهێنانی پێکهاتەی سیستەمی نوێ ڕۆڵیان گێڕا. دەست نیشان کردنی وەکوو وەزارەتی جێگرایەتی وەزارەتی بەرگری و نوێنەرایەتی ئیمام لە ئەنجومەنی باڵای بەرگری، نیشاندەری متمانەی ڕێبەر بە توانی بەڕێوەبەرایەتی و بەرگری ئەوان بوو.
وەرزی پێنجەم: سەرۆک کۆمارێتی لە جەرگەی شەڕدا (1368-1360)
دوای شەهادەتی شەهید ڕەجایی، ئایەتوڵڵا خامنەیی بە دەنگی خەڵک بووە سەرۆک کۆماری ئێران. بەڕێوەبەرایەتی وڵات لە لووتکەی شەڕی سەپێندراو، هاوئاهەنگی نێوان بەرەکانی شەڕ و پشتی بەرە و پاراستنی یەکگرتوویی نەتەوەیی لە دۆخی سەختی ئابووری، لە دەستکەوتەکانی ئەو خولەیە. هێرش بۆ سەری لە 6 ی پووشپەڕی 1360 و بریندار بوونی توند، نەک چالاکیەکانی ئەوانی ڕانەگرت، بەڵکوو بووە نموونەیەک لە گیانفیدایی لە ڕێگای شۆڕشدا.
وەرزی شەشەم: ڕێبەرایتی ئومەت؛ بەردەوام بوونی ڕێگای شەڕ (1368 هەتا ئەمڕۆ)
دوای کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە 14 ی جۆزەردانی 1368، ئایەتوڵڵا خامنەیی وەکوو ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێردرا. لە ئەو کاتەوە هەتا شەهادەت، ئەوان بە جەخت لەسەر بنەماگەلێک وەکوو سەربەخۆیی سیاسی، بەرەنگار بوونەوەی زاڵێتی دەرەکی، پاڵپشتی لە گەلی ستەملێکراو و گەشەی زانستی و بەرگری، ڕێگای شۆڕشی ڕێنوێنی کرد.
بەڕێوەبەرایەتی چەند ڕەهەندی: توانایی بەڕێوەبەرایەتی هاوکاتی کێشە ناوخۆییەکان ( ئابووری، فەرهەنگ، کۆمەڵگا) و دەرەکی (گەمارۆ، هەڕەشە ناوچەیەکان) نیشاندەری قووڵایی ڕوانگەی ستراتیژیکی ئەوانە.
نموونەی بەرخۆدان: جەختی بەردەوام لەسەر بەرخۆدان وەکوو ستراتیژیەک، نەک تاکتیکی کاتی، ئێران کردە ناوەندێک بۆ بزووتنەوە ئازادی بەخشەکان لە ناوچەکە.
Your Comment