AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١٦ ١٧:٢٨

جێگری هاوسەرۆکی ئیدارەی خۆسەر:

ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا تەنیا سیاسییە/ ئیدارەی خۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا تێک نادات

ڕێگاچارەی قەیرانی سووریا تەنیا سیاسییە/ ئیدارەی خۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا تێک نادات

جێگری هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئیدارەی خۆسەر وتی: ئەبێ ڕێکاری سەربازی کۆتایی پێبێت، تەنیا بژاردەی سیاسی ڕێگاچارەی قەیرانی سووریایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەمدان عابد، جێگری هاوسەرۆکی دەستەی ڕێبەرایەتی ئیدارەی خۆسەر، ڕایگەیاند: لە دەسپێکی پێکدادانەکانەوە لە سووریا و دامەزراندنی ئیدارەی خۆسەر، لەمپەری زۆر لە سەر ڕێگای ئەو ئیدارەیە دروست بوو. ئەو ئیدارەیە، سەلماندی کە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک کە بریتین لە هەموو ئەندامانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات، پارێزەری لە هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکەن و دەتوانن تیرۆریزم شکست بدەن.

حەمدان عابد بە وتنی ئەوەی کە ئیدارەی خۆسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا دەپارێزێت، درێژەی دا: ئیدارەی خۆسەر لە شەڕ دژی تیرۆر توانی سەربکەوێت و بە پێی بڕیارنامەی 2254 پابەندەی یەکپارچەیی خاکی سووریا بووە. ئێمە بەردەوام وتوومانە کە پەیڕەوی یاساکانین و لە سەر شەڕی ناوخۆیی نین.

News ID 43084

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha