به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا چه‌ند وێنه‌یه‌کی له به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌کانی ئێران له نزیک چوار پاپۆڕی شه‌ڕکه‌ری ئه‌مریکا له که‌نداوی فارس‌دا بڵاو کردووه‌ته‌وه که له کاتی تێپه‌ڕ بووندا به ده‌وریاندا خولاونه‌ته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن ژنڕاڵ جۆ ڤۆتل، فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ڕاگه‌یه‌ندراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته به‌له‌مه تیژڕه‌وه‌کانی سوپا له پاپۆڕه ئه‌مریکاییه‌کان نزیک بوونه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵسوکه‌وتیان پڕۆفیشناڵ بووه.
له ڕاگهیهدنراوه مێدیاییه بڵاو کراوه‌که‌ی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکادا هاتووه: ئێمه دیمانه و جه‌ختی ده‌که‌ینه‌وه که 4 به‌له‌می توندڕه‌وی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران به چوار پاپۆڕی IAK ، FAK و نیۆئۆرلێئانز و ستوارت که له حاڵی ڕه‌ت بوون له ته‌نگه‌ڵانی هۆرموز له که‌نداوی فارس بوون، نزیک بوونه‌ته‌وه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه‌دا هاتووه: هێزی ده‌ریایی ئه‌مریکا کاره‌کانی ئه‌وانی به شتێکی ئاسایی و پڕۆفشناڵ و سه‌قامگیرانه لێکداوه‌ته‌وه.
Your Comment