بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، محەمەد سەهیود ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بڕیاری پەرلەمانی عێڕاق بۆ پەسەند کردنی یاسایەک بە ئەمانجی دەرکردنی هێزەکانی تورکیا لە خاکی ئەو وڵاتە لە زووترین کاتدا هەواڵی دا.
سەهیود لە درێژەدا زیادی کرد: پەرلەمانی عێراق پاداگرە تا چارەنووسی دۆسیەی بوونی یاسایی هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەگەلێک لە باکووری عێراق کە دەستدرێژی ئاشکرا بۆ سەر سەروەری دێتە ئەژمار، روون بکاتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە وتیشی: هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا جەنایەتی زۆریان لە دژی خەڵکی سڤیل ئەنجام داوە کە دوایین حاڵەتی هێرش بۆ سەر ناوەندێکی گەشتیاری لە زاخۆ بوو و کوژران و بریندار بوونی چەند کەسی سڤیلیشی بەدواوە بوو.
Your Comment