به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، له میانی ڕێوڕه‌سمێکی فه‌ڕمی و به به‌شداری به‌رپرسانی شاری دیوانده‌ره دانانی په‌یکه‌ره‌ی دایک به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ند و مامۆستای کورد هادی زیائۆدینی له گۆڕه‌پانێکی شاری دیوانده‌ره ڕوونوێنی کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئه‌م ڕێوڕه‌سمه که له گۆڕه‌پانی سه‌ره‌تایی چوونه ژووره‌وه بۆ شاری دیوانده‌ره‌ی سه‌ر به پارێزگای کوردستان ئه‌نجام بوو، یه‌کێک له په‌یکه‌ره نایابه‌کانی هونه‌رمه‌ند هادی زیائه‌دینی له ژێر ناوی دایک له‌م گۆڕه‌ۆانه‌دا دانرا و ڕوونوێنی لێ‌کرا.
ئه‌م په‌یکه‌ره به هه‌مان ستایلی ڕیالیستی داڕژاوه و ژنێکی خنچیلانه‌ی کورده که کۆرپه‌یه‌ک به کۆڵیه‌وه‌یه‌وه وه‌ستاوه. په‌یکه‌ره‌که ۴ مه‌تر و ۶۰ سانتیم به‌رزییه‌که‌یه‌تی. هادی زیائه‌دینی له‌مباره‌وه وتی هانم داوه تاکوو ئه‌م په‌یکه‌ره‌یه سیمای ژنانی دیوانده‌ره‌یی به‌خۆوه بگرێت تاکوو ژنان و دایکانی دیوانده‌ره کاتێک ئه‌م په‌یکه‌ره ده‌بینن هه‌ست به جوانییه‌کانی خۆیان بکه‌ن.
شایانی باسه که هادی زیائەدینی له ساڵی ۱۳۳۵ی هه‌تاوی له سنه له دایک بووه. له شه‌قامی جۆرئاوا و له بنه‌ماڵه‌یه‌کی سۆفی و شاعیر دۆست گه‌وره بووه. به‌ر له‌وه‌ی بچێته خوێندنگه کاری نیگارکێشی کردووه و داوجار له هه‌مان به‌شی سه‌ره‌تایی ده‌ستی داوه‌ته په‌یکه‌ره دروست کردن و دوای هه‌وڵێکی زۆر له ساڵی ۱۳۵۶ی زاینی له به‌شی هونه‌ره جوانه‌کانی زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کانی تاران وه‌رده‌گیردرێت.
زیائه‌دینی دوای ته‌واو کردنی خوێندن له تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سنه و له‌م شاره ئاکادیمیای هونه‌ری هێڵکاری، نیگارکێشی و په‌یکه‌ره درووست کردن ڕێ ده‌خات و له میانه‌ی ئه‌م ساڵانه‌دا به ده‌یان په‌یکه‌ره‌ی جوانی له شاره‌کانی ئێران و هه‌رێم دروست کردووه.
هه‌روه‌ها په‌یکه‌ره‌ی شێخ مه‌حمودی نه‌مر کاری هونه‌رمه‌ند هادی زیائه‌دینییه له سلێمانی.
بۆچوونی ئێوە