AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٢ ١٧:٠١

ئاکەپە ئۆپراسیۆنێکی نوێی لە کوردستانی تورکیا دەست پێکرد

ئاکەپە ئۆپراسیۆنێکی نوێی لە کوردستانی تورکیا دەست پێکرد

هێزە سەربازییەکانی تورکیا ئۆپراسیۆنێکی سەربازی نوێیان لە بتلیس لە کوردستانی تورکیا دەست پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئۆپراسیۆنی گەمارۆی ئێرن 24 لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا و بە بەشداری 483 هێزی سەربازی لە پارێزگای کوردنشینی بتلیس دەستی پێکرد.

لە بەیاننامەی بڵاو کراو لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیاوە هاتووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە نوێیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێزەکانی پەکەکە لە ناوچەی سالیجا و ئانادرە لە ناوچەی تابانی بتلیس دەستی پێکردووە.

وەزارەتی ناوخۆی تورکیا پاگەندەی کرد: ئۆپراسیۆنی گەمارۆی ئێرن کە بۆ لەناو بردنی تەواوی تیرۆریزم لە وڵات ئەنجام دەدرێت، بە پاڵپشتی خەڵک و قایم و سەرکەوتوو درێژەی هەیە.

بە گوێرەی ئەو بەیاننامە 483 هێزی سەربازی لە 43 گرووپدا لە ئەو ئۆپراسیۆنە بەشدارن.

News ID 42911

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha