AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٣٠ ٢٢:٣٦

ئەمیر عەبدوڵاهیان پەیوەندی بە فواد حسێن کرد؛

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تورکیا بۆسەر گەشتیاران لە زاخۆ

کاردانەوەی ئێران بە هێرشی تورکیا بۆسەر گەشتیاران لە زاخۆ

وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆ لە گەڵ هاوتای عێراقی خۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر زاخۆی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق، تۆپبا انی شاری زاخۆی پارێزگای دهۆکی ئیدانە کرد.

ئەمیر عەبدوڵاهیان وێرای هاودەردی لە گەڵ بنەماڵەی قوربانیەکان , دەوڵەت و گەلی عێراق جەختی کردە سەر پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پاوەجێی و ئاسایشی عێراق.

دوێنێ تورکیا چەند ناوچەیەکی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆى تۆپباران كردو به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ 10 كه‌س كوژران‌و زیاتر له‌30 گەشتیارى دیكه‌ش بریندار بوون‌.

News ID 42879

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha