AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٨ ٠٩:٣٥

ئەمریکا: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی سوودەمندترین ڕێگای پاوەجێیە

ئەمریکا: گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی سوودەمندترین ڕێگای پاوەجێیە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە بێ ئاماژە بە لەمپەر دروست کردنەکانی واشنتۆن لەسەر ڕێگای واشنتۆن، وتی کە گەڕانەوەی بەرانبەر بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی سوودمەندترین ڕێگایەکە سەقامگیر دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە پاگەندەی کرد: هۆکاری ئەوەی کە ئێمە هێشتا لەسەر گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنی ناڤۆکی داکۆکی دەکەین ئەوەیە کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران دووبارە کۆنترۆڵ دەکاتەوە. ئەو بابەتە کاتی دەستخستنی بۆمبی ئەتۆمی کە ئێستا زۆر کەم بووەتەوە ، درێژ دەکاتەوە. هەروەها مسۆگەری دەکات کە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران جارێکی دیکە بە شێوەی سەخت چاوەدێری بکرێت کە تا ئێستا گفتوگۆکان کراوە و لەژێر چاوەدێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی دایە.

نێد پرایس بە بێ ئاماژە بە لەمپەر دروست کردنەکانی واشنتۆن لە سەر ڕێگای دانوستانەکان و دەستخستنی ڕێککەوتن، پاگەندەی کرد: سەرۆک کۆمار بایدن بەڵێنی داوە کە ئێران هەرگیز دەستی بە چەکی ناڤۆکی ناگات. ئێمە هێشتا پێمان وایە کە دیپلۆماسی باشترین ڕێگا بۆ بەدی هێنانی بەڵێنە. ئێمە هێشتا لەسەر ئەو باوەڕەین کە گەڕانەوە بۆ پابەند بوون بە ڕێککەوتنی ناڤۆکی سوودمەندترین ڕێگایەکە کە پاوەجێ دەبێت و تا کاتێک کە لە سوودی ئێمە بێت، درێژەی دەدەین.

News ID 42839

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha