AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٢٦ ٠٩:٣٧

وەزیری دەرەوەی عەرەبستان:

سعودیە دەستی بەرەو ئێران درێژ کردۆتەوە/ دانوستان لە گەڵ ئێران ئیجابیە

سعودیە دەستی بەرەو ئێران درێژ کردۆتەوە/ دانوستان لە گەڵ ئێران ئیجابیە

وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعوودی پەیوەندی و دانوستانی نێوان تاران و ریازی بە ئیجابی وەسف کرد.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فەیسەل بێن فەرحان، وەزیری دەرەوەی عەرەبستان لە کۆتایی کۆبوونەوەی ئەمنیی لە جەدە وتی: دانوستان لە گەڵ ئێران باش چوەتە پێشەوە بەڵام هێشتا نەگەیشتووەتە ئامانجی خۆی.

فەیسەل بێن فەرحان جەختی کرد: ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی ئاسایی ریاز و تاران ببووژێتەوە و دەستی عەرەبستان بەرەو تاران درێژ کراوەتەوە.

وتیشی: هیچ جۆرە پلانێک سەبارەت بە هاوکاری سەربازی یان تەکنۆلۆژیکی لەم‌کۆبوونەوە لە نێوان عەرەبستان و ئیسرائیل باس نەکراوە و گەڵاڵەیەک بە ناوی ناتۆی عەرەبی بوونی نیبە.

News ID 42810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha