بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نووسینگەی نەتەونیەکگرتووەکان لە پەنجاهەمین کۆبوونەوەی ڕێکخراوەی مافی مرۆڤ لە ژنێڤ وتی: دەبێ هۆکاران و راوێژکاران و هاودەسەکانی سەدام حسێن لە جەنایەتی بۆردومانی کیمیایی سەردەشت و بە کار هێنانی چەکی کیمیایی بە گشتی بناسرێن و سزا بدرێن.
هەروەها لەو کۆبوونەوەیەدا باس لە لایەنە جۆراوجۆرەکانی کارەساتی مرۆڤی سەردەشت و کیمیایی کردنی لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە کرا.
بەقایی وێرای ڕێز گرتن لە شەهیدان و گیانبازانی کیمیایی سەردەشت ، گەمارۆگەلی دژە مرۆڤی ئەمریکا لە بواری دەوا و دەرمان بە ستەمێکی گەورە وەسف کرد لە سەر قوربانیانی کیمیایی سەردەشت و وتی: ئمریکا و چەند وڵاتی دیکەی ئەورووپایی لەوانە ئەڵمانیا و هۆڵەندا رۆڵی حاشا هەڵنەگریان بووە لە پڕچەک کردنی ڕژێمی سەدام بە چەکی کیمیایی.
Your Comment